سەردێر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەمانبەران بە لێبڕینی 21% بەردەوامە و بڕیارە تا كۆتایی مانگ مووچەی هەموو مووچەخۆران بدرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم و وەزارەت و دامەزراوەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هاوكات بڕیارە سبەینێ‌ و دوو سبەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت و دزاتر خانەنشینان مووچەیان پێ‌ دەدرێت.

لای خۆشیانەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە ئاگاداری مامۆستایانیان كردۆتەوە، كە لەكاتی سەردان كردنی پەروەردە بۆ وەرگرتنی چەكی مووچە پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دەمامك ببەستن.