سەردێر

فەیسبوك، لاپەڕەی كەناڵێكی ئاسمانی داخست

خەڵك-

بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی، فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی كەناڵی “press tv” بۆ هەمشەیی داخست، كە زیاتر لە 4 ملیۆن بینەری هەبوو.

ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بۆ جارێكی دیكە لاپەڕەی كەناڵی “press tv” داخست، بەڵام ئەمجارەیان بۆ هەمیشەیی داخراوە.

فەیسبوك، ڕۆژی هەینی بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەخت، لاپەڕەكەی داخستووە و ئاشكرایكردووە، ئەم كەناڵە ئینگلیزییە پابەندی ڕێنماییەكانی تۆڕەكە نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی فەیسبوك ئاشكرایكردووە، ئێمە پیێشتر بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە كردووە و بەهیچ شێوەیەك پێداچوونەوە بە بابەتێكی لەو شێوەیەدا ناكەینەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە، فەیسبوك هیچ هەڵەیەكی كەناڵەكەی ئاشكرا نەكردووە.