سەردێر

“ژمارەیەكی زۆر لە پزیشك و كارمەند تووشی كۆرۆنا بوون”

خەڵك
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ژمارەیەكی زۆری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ هەینی ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەنردوستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، ژمارەیەكی زۆری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون، ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروست كردووە، لە هەمان كاتدا رێژەی تۆماركراوانی رۆژانە نزیك دەبێتەوە لە 11٪.

دەشڵێت، پێشبینی دەكەن ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زۆر زیاد بكات، بۆیە داوا دەكات هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكان بن.