كەی ئەنجام دەدرێت؟
خەڵك
ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەكشەممە 28/3/2021 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئەنجامدەدرێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە 28/3/2021 كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بەڕێوە دەچێت.
وتیشی، لەو باوەڕەدا نیم لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساكە بدرێت.
دەشڵێت، “ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا قورسە”.
بڕیار بوو ئەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت بەڵام بۆ جارێكی دیكە بۆ ڕۆژی یەكشەممە دواخرا و بڕیارە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.