سەردێر

هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی گۆیژە بەڕێوەچوو

خەڵك
(پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانمانە) ئەمە دروشمی چالاكیەكی ژینگەیی بوو كە تیایدا بەشێكی شاخی گۆیژە لە پاشماوە زیانبەخشەكانی ژینگە پاككرایەوە.

چالاكیەكە لە لایەن tasty not wasty بە هاوكاری ڕێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامدرا.

سەبارەت بەو چالاكیە پاوان نەهرۆ، خاوەنی پڕۆژەی tasty not wasty بە (خەڵك) ی ووت، بەداخەوە بەشێوەیەگی گشتی و بە تایبەت لە وەرزی گەشت و سەیران دەبینین ژینگە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پیس دەكرێت پاشماوەكانیان لە سەیرانگاكان بەجێدەهێڵن و بارگرانیەكی زۆر دەخەنەئەستۆی كارمەندانی ژینگەپارێز بەتایبەت بەتەمەنەكان كەزۆر ماندوو دەبن بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم چالاكییە ئەنجام بدەین.

وتیشی، ئامانج لەم پڕۆژەیە خزمەتكردنی ژینگەیە و گەورەترین كێشە ئەوەیە كە چاوەڕوانی كەسانی دیكە بكەین كە ژینگە بپارێزن و ئەگەر هەر كەسەو لەلای خۆیەوە دەستپێبكات گۆرانكارییەكی گەورە دەبینین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە هاوكاری رێكخراوی شار ئەم چالاكییەمان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی هاوكاریەكی بچوكی كارمەندانی ژینگەپارێز بكەین و كەل و پەلی پاككردنەوە بۆ پارێزگارانی ژینگە كە نزیكەی 40 كەس بوون ئامادەكرابوو لەگەڵ دابینكردنی خوانی نیوەڕۆ.

دانا جەمال، سەرۆكی رێكخراوی شار بۆ (خەڵك) وتی، بەخۆشحاڵیەوە پشتگیری ئەم پڕۆژەیەمان كردووە و ئەمڕۆ ئەنجامماندا كە سێ‌ جۆر چالاكییە ئەوانیش، شاخەوانی، ژینگەپارێزی بۆ خاوێنكردنەوەی بەشێك لە شاخی گۆیژەو یەكتر ناسین و هەماهەنگی لەنێوان بەشداربواندا.

” 40 كەس بەشداربوون”

وتیشی، نزیكەی 40 كەس بەشداربوون لەم چالاكیەدا و پێداویستی تایبەت بۆ بەشداربوان ئامادە كرابوو، ئامانجمان ئەوەیە پەیامێك بگەیەنین بە تاكەكانی كۆمەڵگە كە پێویستە ئەو ژینگەیەی پەیوەندی بە هەموومانەوەهەیە بیپارێزین ،چونكە بوونی ژینگە و هەوایەكی خاوێن وادەكات ژیانێكی تەندروستمان هەبێت.

“بەشێكی تاكەكانی كۆمەڵگە هەستی بەرپرسیارێتیان بۆ ژینگە لاوازە”

دانا جەمال، ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی شارەوانیش كاریان بۆ ئەو بابەتە كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین بەشێك لە تاكەكانی كۆمەڵگە ئاستی هۆشیاریان نەگەیشتووە بەوەی هەست بە لێپرسراوی بكەن بەرامبەر بەو ژینگەیەی تێیدا دەژین و چێژی لێدەبینن و بەداخەوە پاشماوەیەكی زۆر لەدوای خۆیان بەجێدەهێڵن لەكاتی گەشتەكانیان.
“لەڕێگەی تیمێكەوە پاشماوەكان دەگوازرێنەوە”

وتیشی، لەگەڵ جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی هەماهەنگیمان كردووە و لەڕێگەی تیمێكی تایبەتەوە ئەو پاشماوانەی كۆیدەكەینەوە دەبرێتە دەرەی شارو شوێنی تایبەت بەپاشماوەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕابردووشدا چالاكی لەمجۆرەمان هەبووەو لەنێو شەقامەكانی پارێزگای سلێمانیدا ئەنجاممان داوەو شتێك نییە كۆتایی پێبێت، بەڵكو بۆ داهاتووش بەردەوام دەبین لەپێناو پاراستنی ژینگەی كوردستان .

“نزیكەی نیوەی پاشماوەكان خۆراكن”

پاوان نەهرۆ دەڵێت، نزیكەی نیوەی پاشماوەكان لە كوردستان خواردنن كە ڕێژەیەكی زۆرەو پارەیەكی زۆری تێدەچێت بۆیە
، tasty not wasty ئەپڵیكەیشنێكی خزمەتگوزاری خۆراكەو
لەو بوارەدا خزمەتدەكات.

وتیشی، ئەپڵیكەیشنەكە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەردەستدەبێت بۆ هەردوو سیستمی ios و android كارا دەبێت و چێشتخانە و كافتریاكان لەگەڵ ئەو كەسانەی خواردن داوا دەكەن سوودی لێدەبینن، دەتوانن بە نرخێكی هەرزانتر داوای بكەن و هەروەها
ئەو چێشتخانانەی خواردنێكی زۆر ئامادە دەكەن و دەمێنێتەوە دەتوانن بیفرۆشنەوە بەو كەسانەی داوای خواردن دەكەن.

دەشڵێت، بەڵام بەو مەرجەی خواردنەكە دەستی لێنەدرابێت و پاك بێت و هاوكات دەبێت كاتێكی زۆر بەسەر دروستكردنەكەیدا تێپەڕ نەبووبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن سوودی لێببینن و بەنرخێكی كەم بگاتە دەستیان و ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی خواردن.

No description available.

No description available.

 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.