سەردێر

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

خەڵك
بڕارە سبەینێ‌ موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی و وەزارەتی پەروەردە بە لێبڕینی 21٪ دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە 27ی مانگ، موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی و وەزارەتی پەروەردە بە لێبڕینی 21٪ دابەشدەكرێت.

رۆژی 17ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت و وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی بڵاوكردەوە و تیایدا، لە ماوەی شەش رۆژدا موچەی تەواوی وەزارەتەكان بە لێبڕینی 21٪ دابەشدەكرێت.