سەردێر

“تا ئێستا هیچ ئەگەرێك نییە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ”

لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

خەڵك
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ئەگەرێك نەبووە باس لە قەدەغەی هاتوچۆ بكات، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوواندا رێوشوێنەكانیش دەگۆڕدرێن.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرەو ئەوە دەچین قورساییەكی زیاتر لەسەر نەخۆشخانەكان دروست ببێت، چونكە ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و ، هەر لەبەر ئەوەشە پەنا بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەبەنەوە.

ئومێد خۆشناو وتیشی، تا ئێستا هیچ ئەگەرێك نەبووە باس لە قەدەغەی هاتوچۆ بكات، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوواندا رێوشوێنەكانیش دەگۆڕدرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی رێكارەكانی حكومەتی هەرێم تەنیا لە پێناوی هاوڵاتیانەوداوادەكەم هاوڵاتیان پابەند بن بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا.

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم وتی، “لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و راپۆرتێك ئامادە دەكەین، تاوەكو بڕیاری نوێ بدرێت.”