سەردێر

ئاماری كۆرۆنا لە عێراق بەرز بووەوە

خەڵك
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 6 هەزار و 490 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو 29 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 6 هەزار و 490 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو چوار هەزارو 495 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 29 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 822 هەزار و 95 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 14 هەزار و 157 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 736 هەزار و 747 كەس، كە دەكاتە رێژەی 89.6%ی كۆی تووشبووان.