سەردێر

پۆلیسێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا

خەڵك
هاووڵاتیەكی تەمەن (59) ساڵ لە كەلار بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداو كەس و كارەكەشی دەڵێن لەماڵی خۆیاندا دەستكاری كارەبای كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی پۆلیسێكی پاسەوانی سنوور بەناوی (عەلی  سەعید میران) لەدایكبووی 1962 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار.”

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەسوكاری ئەو هاووڵاتیە ئەوەیان وتووە، عەلی لەماڵی خۆیان دەستكاری كارەبای كردووەو لەئەنجامدا كارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گەركیان ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە.