سەردێر

ئێران، كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7980 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7980 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 81 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 577 هەزار و 408 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 62 هەزار و 223 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا هاتوچۆ لە 59 شاری ئەو وڵاتە بەهۆی تەشەنەسەندنی كۆرۆناوە قەدەغە كراوە.