سەردێر

سلێمانی، چوار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو بوون

خەڵك-

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە شاری سلێمانی چوار جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی بلاویكردەوە، لە شاری سلێمانی چوار جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە.

وتیشی”لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوەوە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە.