سەردێر

بەفر و باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەو ەدەكات، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نەم بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجایكاندا، هەروەها بەغرێكی كەم لە ناوچە سنوورییەكان لە هەندێك ناوچە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاكاندا، هەروەها بەفرێكی كەم لە هەندێك ناوچە.