سەردێر

وادەی كۆتاییهاتنی سەرچاوەكانی ژێر زەوی ئاشكراكرا

خەڵك-

بەپێی ئەو گەشە ئابوورییەی جیهانی گرتووەتەوە پێشبینی دەكرێت، تاكو 50 ساڵی داهاتوو هەموو سەرچاوەكانی ووزەی ژێر زەوی كۆتاییان پێبێت.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، سیوس تیتكس سەرۆكی زانكۆی هونەری باشووری چین و ئەندامی ئەكادیمیای زانستی چین، پێیوایە سەرچاوەكانی ژێرخانی ئابووری لە 50 ساڵی داهاتوودا كۆتاییان پێدێت.
وتیشی”لەماوەی 250 ساڵی ڕابردوو سێ شۆڕشی پیشەسازی بۆ دەرهێنانی سەرچاوەكانی ژێر زەوی ئەنجام دراوە، بەپێی ئەو واقیعیەتە خێرایەشی كە هەستی پێدەكرێت لە ئابووری جیهانیدا، چاوەڕوان دەكرێت لە 50 ساڵی داهاتوودا ئەو سەرچاوانە كەم ببنەوە یاخود نەمێنن.
ئاشكراشیكرد، پێویستە سوود لە سەرچاوەی دیكە وەربگیرێت، بەتایبەتی سەرچاوەی خۆر، چونكە پێیوایە تیشكی خۆر كۆتایی پێنایەت.