خەڵك-
بڕیارە سبەی بە بەشداری موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئوردن كۆبوونەوەی هەر سێ وڵات له بەغدا بەڕێوەدەچێت.
بەپیی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی پرسی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەشی نێوان ئەو سێ وڵاتە و پەرەپێدانی بازرگانی و ئابووری نێوانیان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ هەریەك لە وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن دەگەنە بەغدا و لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەیان كۆدەبنەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، شا عەبدوڵڵای دووەم لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق سەردانی گۆڕستانی پادشا كۆچكردووەكانی عێراق بكات لە ناوچەی ئەعزەمییە.
گۆڕستانەكە لە نێوان 1934 – 1936 لە لایەن ئەندازیارێكی بەریتانیییەوە درووستكراوە و گۆڕی هەریەك لە فەیسەڵی یەكەم، پادشای عێراق و غازی پادشا و فەیسەڵی دووەم، دوا پادشای عێراقی تێدایە.