سەردێر

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-

سەرۆك وەزیرانی هەرێی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەیشتنی كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی دژ بە كۆڕۆنا لە ڕێگەی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی كوردستان جێی خۆشحاڵییە.

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە پێگەی خۆی بڵاویكردەوە، گەیشتنی كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی دژ بە كۆڕۆنا لە ڕێگەی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی كوردستان بە بڕی 43,800 ژەم جێی خۆشحاڵییە، كە بەپێی سیستمی گرووپەكانی تۆماركراو دەدرێت.

ئاشكراشیدەكات، ئەمە لە چوارچێوەی پلانەكانماندایە بۆ ڕاستەوخۆ دابینكردنی بڕی زیاتر لە ڕێگەی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان.

بەپێی زانیارییەكان، تاكو كۆتایی ئەمساڵ بەچەند قۆناغێك ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق، بەپێی گرێبەستێكیش عێراق كڕینی 16 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا ئەنجامداوە كە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسندی كردوون.