سەردێر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ هەینی، 26-3-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 52 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 59 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 70 دۆلار.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا.