سەردێر

ڕێگە لە هاوردەكردنی 23 بەروبومی كشتوكاڵی و ئاژەڵی دەگیرێت

خەڵك-
بۆ مەبەستی هاوسەنگی و دێگیربوونی نرخەكان، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، ڕێگە لە هاوردەكردنی 23 بەروبومی كشتوكاڵی و ئاژەڵی دەگرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن لە دەسەڵاتی وەزیری كشتوكاڵدایە كە پەیوەندی بە زۆریی و كەمی ئەو بەروبومانە هەیە لەنێوخۆدا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو بەروبومانەی ڕێگە نادرێن هاوردە بكرێن بریتین لە: خەیار، باینجان، قەرنابیت و لەهانە، گێزەر، نەبەگ، پەتاتە، كاهو، سیر، كولەكە، بیبەر، تەماتە، شێلم، چەوەندەر، پیاز، پاقلەی تەڕ، هەنگوین، خورما”.

هەروەها بەیاننامەكە ئاماژە بە قەدەغەی هاوردەكردنی ئەم بەروبومە ئاژەڵیانەش دەكات”هێلكە، مریشكی زیندوو، مریشكی كوشتارگە، پارچەكانی مریشك، ماسی بە هەموو جۆرەكانییەوە”.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، هۆكاریی ڕێگرتن لە قەدەغەكردنی ئەم بەروبومە كشتوكاڵی و ئاژەڵیانە بۆ دروستكردنی هاوسەنگی و جێگیربوونی نرخەكان دەگێڕێتەوە.