سەردێر

زیاتر لە دوو ملیۆن شوشە دەرمانی ساختە دەستيان بەسەرداگیرا

خەڵك-
دەسەڵاتدارانی عیراق، دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە دوو ملیۆن شوشە دەرمانی ساختە لە ناوچەی حارسیەی ناوەڕاستی بەغدا ڕادەگەیەنن.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەلایەن هاووڵاتیانەوە زانیاریی ئەوەیان پێگەیشت كە شوشە دەرمانی ساختە بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت، بۆیە مەفرزەكانی دەزگاكە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی پشكنینی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، دەستییان كرد بە ئەنجامدانی هەڵمەتی مەیدانی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە هەڵمەتەكاندا دەستگیرا بەسەر نزیكەی دوو ملیۆن و 250 هەزار شوشە دەرمانی ساختە و قاچاخ كە لە دوو عەمباردا لە ناوچەی حارسیەی بەغدا هەڵگیرابوون، هەڵمەتەكەش لەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەریی ئەنجامدرا”.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەڵێت”لەگەڵ دەستگرتن بەسەر دەرمانەكاندا، شوێنەكان داخران و وتە لە سەرپێچیكاران وەرگیرا و ڕادەستی لایەنە پەیوەنیدارەكان كران، تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن”.