سەردێر

زیاتر لە 6500 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 6513 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4781 كەسیش چاكبوونەتەوە، 33 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 265 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6513 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی تووششبوون و ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف میسان و واست بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2401 و لە بەسرە 853 و لە نەجەف 455 و لە میسان 440 لە واست 414 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

 

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 197 هەولێر 188، و دهۆك 216 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4781 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف دیالە بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 33 كەس بەهۆی پەتاكە.