سەردێر

یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆڤاكس گەیشتە عیراق

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، گەیشتنی یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵات ڕادەگەیەنێت و تەئكید لەسەر دابەشكردنیشی دەكاتەوە لەڕێی دەروازەی ئەلیكترۆنییەوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدواتنێكی ڕۆژنامەونانیدا ڕایگەیاند”وەزارەتی تەندروستی گەیشتنی ڤاكسینی كۆڤاكس ڕادەگەیەنێت كە بڕەكەی 336 هەزارە و بەشێكە لە چەند وەجبەیەكی گەورە كە دوابەدوای یەك دەگەنە عیراق و لەڕێى فەرمانگە تەندروستییەكانەوە لەمڕۆوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنیان”.

بە وتەی بەدر”ڤاكسینەكە بەپێچەوانەی ئەوەی بڵاوكراوەتەوە كاریگەریگەرە و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تەئكیدی لەسەر سەلامەتی كردۆتەوە، بۆیە لەڕێی دەروازەی ئەلیكترۆنییەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، تا بۆ هەموو هاووڵاتییەك بە ئاسانی فەراهەم ببێت”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، دەستەواژەكانی بڵاوبوونەوەی پەتاكە زۆر مەترسیدارن، ئەمەش پابەندبوونی زیاتر بە ڕێكارە تەندروستییەكانەوە دەخوازێت.