سەردێر

دەوامی پەروەردە راگیرا

خەڵك-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا تا 8ی نیسان دەوامی خوێندنگەكان رابگیرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا لە رێككەوتی ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێككەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریكاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا بە جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حكومی – ناحكومی ) سەرجەم قۆناغەكانی دیكەی خوێندن دەوام تا رێككەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەكەم و تاقیكردنەوەكانی (٢٠) نمرەی نوسینەكی لە قوتابخانە حكومییەكان و تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحكومییەكان دەبێت .

راشیگەیاند، پاشان لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد هەموو ئەو قوتابخانە حكومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەكەم و تاقیكردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەكیان كردووە دەوامیان تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت.