سەردێر

سەركونسوڵگەری ئێران: گۆڕانكاری لە ڤیزادا نەكراوە

خەڵك

دوای ئەوەی لە چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوكرایەوە كە گۆڕانكاری لە پێدانی ڤیزای ئێراندا كراوەو هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ‌ پشكنینی كۆرۆنا ڤیزا وەربگرن، سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەواڵە ڕەتدەكاتەوە.

لە ئاگادارییەكدا، سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای كۆماری ئیسلامی ئێران دەكاتەوە، هیچ گۆڕانكارییەك لە مەرجەكانی وەرگرتنی ڤیزادا نەكراوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە بەشێك لە راگەیاندنەكانی هەرێمی كوردستان لە زاری كۆمپانیاكانی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ڤیزاوە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە تەواوی دوورە لە راستییەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە رەچاوكردنی داخرانی مەرزەكانی نێوان ئێران و عێراق تا (٤ی نیسان)، پێدانی ڤیزا لە سەركونسوڵگەرییەكە راگیراوە.