سەردێر

چەكدارە شیعەكان هەڕەشە لە هەرێم دەكەن

خەڵك-

گروپی چەكداری شیعەمەزهەبی عێراقی رەبعوڵڵا لە بەغدا خۆپیشاندانی چەكدارییان ئەنجامدا لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە.

گرووپە چەكدارییەكەی شیعە لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریی توندیان دایە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی نرخی دۆلارەوە، داوایان كرد نرخی دۆلار دابەزێنرێتەوە و بەهای دیناری عێراقی بەرز بكرێتەوە.

هاوكات هۆشداریشیان دایە هەندێك لایەنی سیاسی عێراق كە چی دیكە پەسەندكردنی بودجە دوا نەخەن، لەبەر بەرژەوەندییە تایبەتەكانی خۆیان بە پێچەوانەوە بێدەنگییان درێژە ناخایەنێت.

ئەو گرووپە هەڕەشەیان لە هەرێمی كوردستانیش كرد لە پاڵ لایەنەكانی دیكەدا داوایان كرد پارێزگاكانی باشوری عێراق فەرامۆش نەكرێن.

ئەم گرووپە چەند كردەوەیەكیان ئەنجامداوە لە بەغدا لەوانە سوتاندنی بارەگای كەناڵی ئێم بی سی سعودی و بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا.