سەردێر

“هەرێم و بەغداد رێككەوتنیان ناوێت”

خەڵك

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی هیوا دەڵێت، هەرێم و بەغداد ڕێككەوتن دەكەن بۆئەوەی ڕێكنەكەون و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم پێویستی بەڕێككەوتنە.

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەڵێت “هۆكاری سەرنەگرتنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەبنەڕەتدا بۆ نەبوونی متمانە دەگەڕێتەوە بەتایبەتی بەغداد متمانەی بەحكومەتی هەرێم نییە كە پابەندبێت بەیاسای بودجەوە”.

دەشڵێت، هەرێم و بەغداد ڕێككەوتن دەكەن بۆ ئەوەی ڕێكنەكەون، واتە هەم هەرێم بۆ ئەوەی درێژە بەدۆخەكە بدات هەم بەغدادیش دەیەوێت ڕێككەوتنەكە بەشێوەیەك نەبێت كەبەشە پارەیەك بنێرێت بەڵام لەهەموو بارێكدا خەڵك زیان دەكات.

كاوە محەمەد دەڵێت، پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەیاساكەوە، نەك وەكو ئەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2019 كە قبوڵی كرد و دواتر پابەندنەبوو پێوەی گرنگە پابەندبێت بەیاساكەوە و بەشەبودجەی هەرێم بنێردرێت‌و مووچەی خەڵك لەكاتی خۆیدا بدرێت چونكە ئەمە باشترین دەرفەتە بۆئەوەی كێشەی مووچەی خەڵك چارەسەربكات.