سەردێر

پێدانی ڤیزەی ئێران گۆڕانكاری تێدا دەكرێت

خەڵك
لەمەودوا دەتوانرێت بەبێ‌ ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا ڤیزەی ئێران وەربگیرێت، كە پێشتر دەبوو ئەو پشكنینە ئەنجام بدرێت، گەشتەكانیش بۆ ئەو وڵاتە لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەمە ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، پێشتر لە سلێمانی لەكاتی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران، پێویست بوو كەسەكە پشكنینی كۆرۆنا بكات ئەوكات ڤیزەی پێ دەدرا، بەڵام ئێستا گۆڕانكاری كراوە و دەتوانن داواكاری ڤیزەی ئێران پێشكەش بكەن بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا.

لە بڵاوكراوەكەدا ئەوەشهاتووە، لە رۆژی شەمەووی داهاتوو 27ی ئادارەوە، داواكاری پێشكەشكردنی ڤیزەی ئێران دەست پێ دەكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی گەشتكردندا لەسەر مەرز هاووڵاتیان پێویستە پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت و نابێ 72 سەعات بەسەر پشكنینەكەدا تێپەڕ بووبێت.