سەردێر

ئێران بڕیارێكی بۆ پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی هەرێم دەركرد

خەڵك-

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیاریانداوە لەمەودوا بۆ وەرگرتنی ڤیزە پێویست بە ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا نەكات و دەشڵێت: “تەنها لە پێش گەشتەكەت لە دەروازە سنوورییەكان پشكنینەكەی دەوێت”.

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وەک دەزانن، پێشتر لەسلێمانی، لەکاتی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران پێویست بوو کەسەکە پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەوکات ڤیزەی پێدەدرا، لەئێستادا دەتوانن داواکاری ڤیزەی ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی ڤیزەکە پشکنینی کۆرۆنا پێویست نیە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەڕۆژی شەممەوە 27-3-2021 لەڕێگەی کۆمپانیاکانی (گردشگری سلامت) داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزەی ئێران دەستپێدەکاتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ سەر مەرز پشکنین پێویستە ئەنجام بدرێت و نابێت 72 کاتژمێر تێپەڕبووبێت بەسەر پشکنینەکەدا.