سەردێر

لە سنووری ڕاپەڕین تەنها 5 نەخۆشی كۆرۆنا لەنەخۆشخانە ماون

خەڵك- ئارام سەردار
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا تەنها 5 توشبووی كۆرۆنا لەناوەندە تەندروستیەكانی سنورەكەمان ماون و باری تەندروستیان جێگیرە.

د.دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ماوەیەكی زۆر لەتۆمارنەكردنی هیچ حاڵتێكی تووشبووی كۆرۆنا لەسنورەكەمان، بەڵام لەگەڵ ئەم شەپۆلە نوێیەی ڤایرۆسەكە ژمارەیەك تووشبووی تر تۆماركران، لەئێستادا تەنها 5 توشبووی كۆڕۆنا لەناوەندە تەندروستیەكانی سنورەكەمان ماون و باری تەندروستیان جێگیرە.

دەشڵێت: “لەم پێنچ نەخۆشە ۳ نەخۆشیان لەشارۆچكەی ڕانیە و دوو نەخۆش لەشارۆچكەی پشدەرن”.

سەبارەت بەئامارەكانی ڕۆژانی نەورۆز وتی، “لەسێ ڕۆژی نەورۆزدا 124هاووڵاتی لەنەخۆشخانەی لەدایكبون و منداڵانی ڕانیە داخڵكراون و 20 نەشتەرگەریش ئەنجامدراون و 33منداڵیش لەدایكبوون، هەرلەو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە 100 نەخۆش سەردانی بەشەكانی نەخۆشخانەكەی كردووە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین داوا لەهاووڵاتیانی سنورەكە دەكات پابەندی ڕێكارە خۆپارێزیەكان بن، بۆ ئەوەی جارێكی تر ژمارەی تووشبووان زیاتر نەبێت.