سەردێر

جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەر گەیشتە هەولێر

خەڵك-
جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەر، كە هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

پەیامێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەر لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەر لە فڕۆكەخانە لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ‌ كرا و هەریەكە لە فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی پێشوازییەكە بوون.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە محەمەد بن عەبدولڕەحمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم كۆببێتەوە و دواتر چاوی بە بەرپرسانی دیكەی هەرێم بكەوێت و گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و قەتەر لەبواری ئابووری و بازرگانی و دبلۆماسی بكرێت.