خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 516 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٥١٣٨ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 172 كەس و سلێمانی 202 كەس و لە گەرمیان 4 كەس و دهۆك 137 و ڕاپەڕین یەك كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 224 كەس چاكبوونەوە و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.