سەردێر

دادوەرانی نوێی دادگای فیدراڵی كوردیان تێدا نییە

سەرچاوەیەكی دادوەریی ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-
سەرچاوەیەكی دادوەیر هۆكاریی نەبوونی كورد لە لیستی كاندیدەكان بۆ پێكهاتەی نوێی دادگای فیدراڵی لە عیراق، ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی دادوەریی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”لیستی ناوی كاندیدەكان بۆ پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی پێكهاتەی كوردی تێدا نییە، چونكە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی چاوەڕوانی كاندیدەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەكات لە هەرێمی كوردستان، تا (2) دادوەر لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دادگای فیدراڵی زیادبكرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ژمارەی دادوەران لە ئەنجومەنی باڵای فیدراڵی (9) دادوەرن، ئەوەی لە ئێستاشدا بڵاوكراوەتەوە (7) دادوەرە، و چاوەڕوانی كاندیدەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەكەن لە هەرێمی كوردستان، تا ژمارەكە بگەیەنرێتە (9) دادوەر و ڕێژەی یاساییش تەواو دەبێت لەكاتی دەرچوونی مەرسومی كۆماری، بۆیە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە هەرێمی كوردستان، (3) كاندید لەكۆی (2) و (1) دادوەریش بۆ یەدەگ پێشكەش دەكات”.