سەردێر

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك-
دوای وەرگەڕانی كەشتییەك لە نۆكەندی سویس كە بووە مایەی داخستنی جوڵەی هاتووچۆ لە نۆكەندەكە، نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 3% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 3.19% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 62.73 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بەڕێژەی 5.9 نرخەكەی دابەزی و بۆ 60.50 دۆلار كەمبۆوە.

بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی 3.10% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 59.55 دۆلار، دوای ئەوەی بەڕێژەی 6.2% كەمبۆوە و نرخەكەی بۆ 57.03 دۆلار دابەزی.

دوێێ‌ سێ‌ شەممە، نرخی نەوت بە ڕێژەی 14% ڕووی لە دابەزین كرد، دوای ئەوەی لەم سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ بەرزیترین ئاستی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.