سەردێر

ئێران هاتوچۆی نێوان 64 شاری قەدەغەكرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7605 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7605 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 94 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 823 هەزار و 317 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 62 هەزار و 45 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا 17 شارۆچكە ڕەنگی سوور و 47 شارۆچكەش ڕەنگی پڕتەقاڵییان لێدراوە و بەو هۆیەوە هاتوچۆ لەنێوان ئەو شارۆچكانە قەدەغە كراوە.