سەردێر

سبەینێ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

خەڵك-

سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەستپێدەكات.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەینێ پێنج شەممە 25-3 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە بەهەمان میكانیزمی مانگی ڕابردوو واتە بە لێبڕینی لەسەدا 21% بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی و لەسەدا 50% بۆ پلە تایبەتەكان.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، خشتەكە سبەینێ مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، دیوانی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی 70 و 80، وەزارەتی دارایی، ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.

هەر بە پێی خشتەكە، ڕۆژی شەممە 27ی ئازار مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.