سەردێر

دەرگەی قوتابخانەكان بەداخراوی دەمێننەوە

خەڵك-

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ڕەوشی كۆرۆنا بە هەند وەردەگیرێت.

عەبدولسەلام دۆلەمەڕی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەڕلەمانی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، دەرگای قوتابخانەكان تەنها بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی كراوە دەبن و پۆلەكانی دیكە دەوام ناكەن.

وتیشی” كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە داهاتوو بڕیار دەدات، ئەگەر هەر گۆڕانكارییەك ئەنجام بدرێت”.
ئاشكراشیكرد، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكانی وەزارەتی تەندروستی، حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە زیادبووندان و بۆ هەر بڕیارێكی داهاتوو، ڕەوشی كۆرۆنا بە هەند وەردەگیرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ڕۆژانە بە سەدان هاووڵاتی تووشی كۆرۆنا دەبن و بەپێی ئاماری دوێنێی وەزارەتی تەدروستی زیاتر لە 400 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.