سەردێر

نرخی دۆلار بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 24-3-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 144 هەزار 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار گەیشتە 142 هەزار دینار.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 155 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.