سەردێر

هەرێم بە مەرجێكی شیعەكان رازی نییە

خەڵك-

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فشاری ئێمە وەكو فراكسیۆن و نەهجی یەكێتی بریتییە لەڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا.

بەختیار شاوەیس وتەبێژی فەرمی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەڕلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، دواهەمین گۆڕانكارییەكان لە بەغدا ئەوەبوو كە ڕێككەوتنێك كرابوو لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند سەبارەت بەماددەی (11) لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بەڵام دواكەوت، دواكەوتنی ئەمەش هەر بەتەنها پەیوەندی بەماددەی (11) وە نەبوو، بەڵكو كۆمەڵێك كێشەی تریش هەبووە كە لەناو بودجەكەدا هەبووە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بەكوردەوە هەیە لەسەر ئالیەتی ڕادەستكردن و ڕادەستنەكردنی نەوت ‌و بڕەكەی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دوای پابەندبوون و پابەندنەبوونەوە بووە، هەندێك لەشیعەكان گۆڕانكاریەكیان هەبوو سەبارەت بەماددەی (11)، و وەفدی كوردیش بەم گۆڕانكارییە ڕازی نەبوون ئەوە بوو كۆتایی دانیشتنەكانیش بوو نزیكەی چەند دانیشتنێك دواكەوتبوو.

وتیشی”لەناو پەڕلەمان ڕووداوەكان زۆر خێرا ڕوودەدات واتە شتێكی قورسە كەكتوپڕ بڵێین یان بەشێوەیەكی ڕەها لەسەدا سەد بڵێین ڕێكدەكەون یان ڕێكناكەون دەكرێت هەردوو دەرگاكە كراوەبێت دەرگای ڕێككەوتن و ڕێكنەكەوتن، وەفدی هەرێم خۆیان دەڵێن ئێمە سوورین لەسەرئەوەی كە ڕێكبكەوین، هەفتەی داهاتووش پێش دانیشتنی پەڕلەمان وەفدەكە دەگەڕێنەوە بەغدا.

سەبارەت بە لێدوانی هەندێك پەڕلەمانتار بەوەی (حكومەتی عێراقی هیچ پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرێت مانگانە تا ئەوكاتەی هەرێم پابەندبوونەكانی سەرشانی خۆی جێبەجێ دەكات) هەرێم بەم بڕگەیە ڕازی نییە، چونكە نایەوێت ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكات؟ شاوەیس ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە ئەمە قسەیەكە مەنتقی تێدایە، تاڕادەیەك ئێمەش وتومانە ئەو بڕگەیەی دانراوە دەتوانم بڵێم قوڵایی كێشەكەیە لەبڕگەی دووەمی ماددە (11) لەحاڵەتێكدا ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبێت بەڕادەستكردنی نەوتەكە واتە ئەو 460 هەزار بەرمیلە ئەوا پارە نایەت بۆ هەرێمی كوردستان، لێرەدا پرسیارە جەوهەرییەكە ئەوەیە بۆ هەرێم بەمە ڕازی نییە؟! ئەمە خۆی بۆخۆی نیشانەی گومان و پرسیار دروست دەكات لای لایەنە شیعییەكان و كۆی پەڕلەمانتارانی دەرەوەی لایەنە كوردییەكان.