سەردێر

بایدن پەیوەندیی ئەمریكا و ئەوروپا گەرمدەكاتەوە

خەڵك-

ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئەمریكا هاوكارییەكانیان زیاتر دەكەن ۆ رووبەڕووبوونەوەی روسیا و چین و ئێران.

رۆژی سێ شەممە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیایی، فەڕەنسایی و بەریتانیاییەكانی كۆبووەوە لە بارەگانی هاوپەیمانی ناتۆ لە برۆكسێل لە بەلجیكا، ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی رووبەڕووە لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەم چوار وڵاتە، پابەندبوونی خۆیان بە ئاڕاستەی ناتۆ راگەیاندووە لەگەڵ هاوكاری قوڵی نێوان ئەمریكا و ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشكردووە گفتوگۆ كراوە لەسەر ناكۆكییەكانیان لەگەڵ روسیا و چین و رەوشی ئەفغانستان و ئێران و لیبیا و یەمەن.

بلینكن رایگەیاندووە، ئەمریكا پابەندە بە هەمانگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان.

لای خۆیەوە سكرتێری گشتی ناتۆ داوای بودجەی زیادەی كردووە بۆ بودجەی سەربازی و بەهێزكردنی تواناكانی ناتۆ بۆ پێشگرتن بە دووژمنكارییەكانی روسیا و فراوانخوازییەكانی چین.

لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ناتۆ و پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئەوروپا بەرەولاوازی چوو، بەڵام جۆ بایدن سەرۆكی نوێی هەوڵی بەهێزكردنەوەی ئەو پەیوەندییانە دەدات.