سەردێر

كاسبكارێكی ڕۆژهەڵات كوژرا

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كاسبكارێكی خەڵكی سەقز لە نزیك شاری خوڕەمئاوا بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، شەوی دوو شەممە، هێزە چەكدارەكانی ئێران لە نزیك شاری خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان بە گومانی هەڵگرتنی كەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێك كردووە و شۆفیرەكەی كوژراوە.

ئاشكراشیكرد، بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە ئاكامی دەستڕێژی ئەو هێزانە شۆفیری ئۆتۆمبێلەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، هێزە چەكدارەكان لەكاتێكدا بە بیانووی هەڵگرتنی كەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە كردووە، بەڵام هیچ بارێكی پێنەبووە.