خەڵك-بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزی.
ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 24-3-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 57 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 70 دۆلار.