سەردێر

لە سلێمانی؛ دوو ئارایشتگا دادەخرێن

خەڵك-
بەهۆی پانەدنەبون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی پێداویستی جوانكاری ماوەبەسەرچوو، قائیمقامیەتی سلێمانی دوو ئارایشتگا دادەخات.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەلایەن لیژنەی ئارایشتگای سەر بە لیژنە هاوبەشەكانەوە بەهۆی پابەندنەبونیان بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، هەبونی پێداویستییەكانی جوانكاری ماوەبەسەرچوو، بەكارهێنانی بۆ كڕیارەكان، دەست بەسەردا گرتنی ئامێری تاتۆ لە شوێنەكانیاندا هەروەها نەبونی مۆڵەتی كاركردن، لیژنەكە ئارایشگاكانی (بەغداد و ویلی كەیت)ی لەشاری سلێمانی داخست.

ڕاشیگەیاند، مۆڵەت، بنەمای كاركردنە بۆ ھەر پیشەیەك لەشوێنێكدا ئەنجام دەدرێت، پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەكی دیاریكراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت كاری تێدا بكات.

جەختیشی كردەوە، ئەو كەسانەشی تاتۆ بۆ هاووڵاتیان دروست دەكەن، پێویستە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە مۆڵەتی كاركردنی پێدرابێت، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

وتیشی، “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشگاكانی بەغداد و ویلی كەیت دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە”.