خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە نزیكەی 123 ملیۆن و 700 هەزار كەس.
بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ سێ شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ 123 ملیۆن و 676 هەزار كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 723 هەزار كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، لە 100 ملیۆن كەس نزیكبوونەوە.
لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.