سەردێر

فەتح: بودجە تێناپەڕێنرێت

 

خەڵك-

هاوپەیمانی فەتح بەدووریدەزانێت لە دانیشتنی شەممەی داهاتوودا بودجە تێبپەڕێنرێت، هۆكارەكەشی بۆ ناكۆكییەكان لەسەر ماددەی 11 و كەمكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار دەگێڕێتەوە.

موختار موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”تائێستاش ناكۆكییەكان لەسەر ماددەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا بەردەوامن، وێڕای بوونی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار كە ڕەتیدەكەنەوە بەبێ‌ كەمكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار و گێڕانەوەی بۆ نرخی پێشووی، دەنگ لەسەر بودجە بدەن”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە”لە سایەی سوربوونی كورد لەسەر پشكی خۆی و ڕەتكردنەوەی حكومەت بۆ گێڕانەوەی نرخی خەرجی دۆلار بۆ نرخی پێشووی، بەدووردەزانرێت بودجە لە شەممەی داهاتوودا تێبپەڕێنرێت، بۆیە ڕوناكی نابینێت”.

موسەوی دەڵێت”لە هەینی داهاتوودا كۆبوونەوە دەكرێت بۆ گفتووگۆ لەسەر پشكی هەرێم لەگەڵ كورد و لەگەڵ حكومەتیش كۆبوونەوە دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار، لە حاڵەتی نەگەیشتن بە چارەسەریش لە دوا هەلدا، ئەوا دەكرێت بڵێین بودجە ڕوناكی نابینێت”.