سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵكشاندایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 411 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 3975 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 165 كەس و سلێمانی 147 كەس و لە گەرمیان 2 كەس و دهۆك 97 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 166 كەس چاكبوونەوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.