سەردێر

حكومەت پارەی جوتياران خەرج دەكات

خەڵك-
وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 261 ملیار دينار شایستەی دارایی جوتیاران خەرج دەكرێت و پارەكەش لە هەفتەی داهاتوودا حەواڵە دەكرێت.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری محەمەد خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵی عیراقەوە بڵاویكردەوە”شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرج دەكرێت لە دوای پەسەندكردنی بودجەی 2021، لیژنەی داراییش لەو بارەیەوە بەڵێنیداوە”.

بە وتەی وەزیری كشتوكاڵ”یاسای بودجەی 2021 ڕێگە بە جوتیار دەدات پشی دەوڵەت لە زەوییەكاندا بكڕێتەوە بەو مەرجەی پرۆژەی پیشەسازی و وەبەرهێنانی وەك كارگەی دۆشاوی تەماتەی تێدا دروست بكات”، ڕەتیشیكردەوە ڕەگەزی زەوی كشتوكاڵی بۆ ڕەگەزەكانی تر بگۆڕدرێت.