سەردێر

تەرمی گەنجە خنكاوەكەی ناو ئاوى دوكان دۆزرایەوە

خەڵك-
دوای سێ‌ ڕۆژ لە خنكانی لەناو ئاوی دەریاچەی دوكان، ئەمڕۆ تەرمی گەنجەكە دۆزرایەوە.

ڕۆژی 21ی ئەم مانگە و لەكاتی گەشت و سەیران لە هاوینەهەواری دوكان لە پارێزگای سلێمانی، گەنجێك كەوتە ناو ئاوی دوكان و خنكا، هاوكات یەكێك لە كەسوكارەكەی بۆ ڕزگاركردنی چووە ناو ئاوەكە، بەڵام نەیتوانی ڕزگاری بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دوای سێ‌ ڕۆژ لەو ڕووداوە، تەرمی ئەو گەنجە خنكاوە بە ئامادەبوونی كەسوكاری دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە سلێمانی كرا.

ئەو گەنجە، ناوی (عەبدوڵا عەبدولخالق ئەحمەد) و تەمەن 22 ساڵە و خەڵكی شاری هەڵەبجەیە و خوێندكاری زانكۆ بووە و بۆ گەشت و سەیران ڕووی لە هاوینەهەواری دوكان كردبوو.

 عەبدوڵڵا عەبدولخالق ئەحمەد