سەردێر

نزیكەی 4500 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4494 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4125 كەسیش چاكبوونەتەوە، 30 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 29 هەزار و 899 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4494 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە نەجەف و واست بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1369 و لە بەسرە 738 و لە نەجەف 452 و لە واست 328 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 149 هەولێر 165، و دهۆك 97 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4125 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف كەربەلا بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 30 كەس بەهۆی پەتاكە.