سەردێر

فۆڕمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی سێ‌ كۆلێج لە عیراق و هەرێم ڕاگەیەنرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی سێ‌ كۆلێجی پزیشكی ڕاگەیاند و دەرچووانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی میلاكی پزیشكی هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی كۆلێژەكانی (پزیشكی و زیشكی ددان و دەرمانسازی) بۆ ساڵی 2017- 2018 لە هەردوو خوولی یەكەم و دووەم ڕاگەیاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دامەزراندنە سەرجەم دەرچووانی ئەو كۆلێجانە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی دەرەوەی عیراق و هەروەها دەرچووانی ساڵانی پێشووتری زانكۆكانی هەموو عیراق دەگرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكراشی كردووە، هەر كەس خوازیارە دابمەزرێت فۆڕمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە پلەبەندی پزیشكی پڕبكاتەوە، كە لەمڕۆوە سێ‌ شەممە 23-3-2021 دەستپێدەكات و بۆ ماوەی دوو هەفتە تاوەكو ڕۆژی دوو شەممە 5-4-2021 بەردەوام دەبێت.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بەپێی پسپۆڕییەكان كلیك لەم لینكانەی خوارەوە بكە:

یەكەم/ فۆڕمی دامەزراندن بۆ پزیشكان
دووەم/ فۆڕمی دامەزراندن بۆ پزیشكانی ددان
سێیەم/ فۆڕمی دامەزراندن بۆ پزیشكانی دەرمانساز