خەڵك-بەشی هەواڵ
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 124 ملیۆن و 338 هەزار و 690 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 124 ملیۆن و 338 هەزار و 690 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 736 هەزار و 721 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.
هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 100 ملیۆن و 325 هەزار و 116 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 30 ملیۆن و 576 هەزار و 962 كەس و 555 هەزار و 945 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.