سەردێر

تەقینەوەیەك لە بەغدا چەندین هاووڵاتی كردە قوربانی

خەڵك-

تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەغدا چەندین كەسی كردە قوربانی.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 23-3-2021 لە ناوچەی مەشتەل تەقینەوەیەك لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویدا.

ئاشكراشیدەكەن، تەقینەوەكە لەلایەن كەسێكی خۆكوژەوە ئەنجام دراوە و لەسەر ماتۆڕ سكیلێك خۆی تەقاندووەتەوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی تەقینەوەكە، كەسێك گیانی لەدەستداوە و دوو كەسیش بریندارن.

تاكو ئێستاش هیچ لایەنێك تەقینەوەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.