سەردێر

شیراز، شاری ڕەنگاو ڕەنگی عاریفان و بەهەشتی شاعیران

 

خەڵك-

 

شیراز شارێكی سەرنجڕاكێش لە بواری سروشتی و مێژوویی كە ئەم تایبەتمەندیانە لە شارەكانیتری ئێرانی جیادەكاتەوە.

 

شیراز، بەهۆی جوانییەكانییەوە سەرنجی گەشتیاران ڕادەكێشێت و بە شاری عاشقان و شاعیران ناسراوە، هەروەها لە بواری فەرهەنگ و شارستانییەت، كەشوهەوا و شوێنە سروشتییەكانەوە بەناوبانگە.

شوێنە سروشتی و مێژووییەكان، خواردنی بەتامی ناوچەیی و فالوودەی بەناوبانگی شیراز هەموو ئەمانە بووەنەتە هاندەری گەشتیاران بۆ سەردانی شارەكە.

حافزییە یان مەزاری حافز، بەناوبانگترین شوێنی گەشتیاریی شیراز

حافیز یەكێك لە بەناوبانگتری شاعیرانی ئێران و ناسراو لە هەموو جیهان، كە جگە لە چێژ وەرگرتن لە شیعرەكانی، پاش مەرگی خۆی مەزارەكەشی بووەتە شوێنی حەوانەوەی هەزاران گەشتیاری ئێرانی و بیانی.

لەنێو هەموو بینا ڕەنگاوڕەنگەكانی شیراز، مەزاری حافز بەناوبانگترینە و بەهۆی پێگەی ئەم شاعیرە لە ناو خەڵكی ئێران، سەردەمانێكە بووەتە میوانداری گەشتیاران و لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەییشدا تۆمار كراوە.

 

مەزاری حافز لە یەكێك لە قەرەباڵغترین شەقامەكانی شاردایە، شێوازێكی تایبەتی هەیە و سوود لە ڕەنگەكانی شین، سوور، ڕەش و سپی و قاوەیی وەرگیراوە. بەهۆی بوونی شیعرە عاریفانییەكانەوە، شوێنی مەزارەكەشی ڕەنگ و بۆنی عیرفانی هەیە و هەر یەك لە ڕەنگەكان سمبولێكی تایبەتن و بە ئەنقەست سوودیان لێوەرگیراوە.

 

سەعدی یەكێكیتر لە شاعیرە بەناوبانگەكانی ئێرانە كە خەڵكی شیراز بووە و ئیستاش گۆڕی ئەو، ساڵانە دەبێتە میوانداری خەڵكێكی زۆر كە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

هەروەها كورشی گەورە پیاوی مێژووی ئێرانە، كە لە هەموو سەردەمەكاندا لە لایەن ئێرانییەكانەوە ڕێزی بۆ دانراوە و لەناو هەموو نەتەوە و ئایینەكاندا پێگەی تایبەتی هەیە، ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی مەزارگەی كورش ببێتە یەكێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی شیراز و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر سەردانی ئەو شوێنە تایبەتە بكەن.

 

ئەم مەزارگەیە پێشتر لەنێو باخە پاشاییەكاندا بوو و لە هەموو شوێنێكەوە، ئەم بینا جوانە خۆی دەنواند.

هەر لە شاری شیراز، تەختی جەمشید باشترین بینای مێژوویی شیرازە و تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ 518 ساڵ لەمەوپێش كە بە فەرمانی داریوش، شای هەخامەنش بنیات نراوە.

بەپێی وتەی مێژوونووسان، ناوی سەرەكی ئەم شوێنە “پارسە” و دیارە كە لە سەردەمێكیشدا ناوی “سەد ستوون” بووە، پاش بە دەسەڵات گەیشتنی جەمشید، خەڵكی ئێران ئەو شوێنەیان بە تەختی جەمشید ناو نا، ئەورووپییەكانیش پێیاندەوت پێرسپۆلیس واتا شاری پارسییان.

هەروەها مەزاری شێخ شوجاع، مەزاری خاجوی كرمانی، باخی حەوت تەنانی شیراز، مەزاری عاریفان، شا چرا، بازاڕی وەكێڵ، سەرای موشیر، مزگەوتی وەكیل، حەمامی وەكیل، باخی جەهان نەما، مزگەوتی عەتێق، دەروازە قورئان، عەمارەت دیوانخانە، میراتی جیهانی پاسارگاد یەكەمین پایتەختی هەخامەنش، مۆزەی پارس، مزگەوتی نەسیرئەلمولك، ئەرگ كەریمخانی، باخ نارنجستان، ماڵی زینەتەلمولك، باخی دڵگوشا و باخی ئێرەم بەشێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی ئەو شارەن.

میهر